ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا
کوردسات نیوز
جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا کۆمەڵێک سزای نوێی ئابووری بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیدان.
لە دوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند پاکێجێکی سزایان بەسەر کەرتەکانی بانکی و بازرگانی و وزەی ڕووسیادا سەپاند.
|