زیلینسکی لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتەیەک پێشکەش دەکات
کوردسات نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ "ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین یەکەم وتەی لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشکەش بکات.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی "ئۆکراین" دەکات و "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت، "ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی"ش لە ڕێی ڤیدیۆوە وتەیەک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشی "بوچا" بخاتەڕوو. "زیلینسکی" لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراویشدا ڕایگەیاند، ڕووسیا ھەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی دەدات.
|