مانگی ئادار وەک مانگی مێژووی کورد دەناسێنرێت لە ئەمریکا

03/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی شارەوانی ناشڤیل لە ویلایەتی تێنەسی ئەمریکا مانگی ئاداری وەک مانگی مێژووی کورد لەو ویلایەتە ڕاگەیاند.

کوردانی شاری ناشڤیل دەڵێن، ئەم کارە پەیامێکی گرنگ دەدات بە کوردانی ئەو ویلایەتە.

وان ڕەشید بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئەفەندی ڕایگەیاند، ئێمە لە ھەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانەوە لەم ئەمریکاین و پێمان وایە دەبێت وەک خەڵکانێک بناسرێن کەوا بەشدارن لە دەوڵەمەندکردنی کلتور و کۆمەڵگە و ئابوری ئەم ناوچەیە،ھاوکات ڕێکخراوی ئەفەندی کاری کۆکردنەوەی کوردانی ئەمریکایە.

شاری ناشڤیل نزیکەی ٢٠ ھەزار کوری لێ نیشتەجێیە و بە کوردستانی ئەمریکا دەناسێنرێت.