سزاکانی سەر ڕووسیا ھەژموونی دۆلار لاواز دەکات

31/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە گوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فاینانشیاڵ تایمز سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاندووە، بەھۆی سزا قورسەکانی سەر ڕووسیا ھەژموونی دۆلار لاواز دەبێت و دەبێتە ھۆی بەشبەشکردنی سیستەمی دارای جیھان.

"گیتا گۆپیناس" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە توندانەی بەرامبەر ڕووسیا گیراونەتەبەر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەند بلۆکێکی دارایی تر لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا.

ئەم پێشھاتە لەگەڵ ئەو داوایەی ڕووسیا یەک دەگرێتەوە کەوا دەبێت سیستەمێکی نوێی جیھانی سەر ھەڵبدات و ئەمریکا تاکە جەمسەر نەبێت. بەڵکو جیھانێکی فرە جەمسەری بێت وەک پێش جەنگی دووەمی جیھانی. ھێزی سەرەکی ئەمریکا لە دۆلاردایە و بە لاواز بوونی دۆلار جەمسەری ئەمریکاش لاواز.