لاڤرۆڤ: لە دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ بەرەو پێشچوون ھەبووە

31/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانی سەردانێکدا بۆ چین ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان وەفدی وڵاتەکەی و ئۆکراین لە ئیستەنبوڵ بەرەو پێشچوونی ئەرێنی ھەبووە، بەڵام ئەوە کۆتایی نیە.

وتیشی، دانوستانکارانی ئۆکراین ڕازی بوون وڵاتەکەیان ئەتۆمی نەبێت و گەرەنتی ئاسایشی بکرێت لە دەرەوەی ناتۆ ئەوەش بەرەپێشچوونێکی گەورەیە.