نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی لە ٦٪ دابەزی

31/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ پێش داخستنی بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا نرخی نەوت بە ڕێژەی لە ٦٪ دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٧ دۆلار و ٤٠ سەنت و نەوتی خاوی تەکساسیش بە ١٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ٤٪ بەرزببووەوە.

بەڵام شارەزایانی بازاڕی نەوت و وزە لە جیھاندا ڕایانگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە پلانەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستانەوە ھەیە کە تا شەش مانگی تر ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە عەمباری ستراتیژی بۆ بازاڕی ناوخۆ بەکاردەھێنن.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە: بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی بەکارھێناوە، و ئەگەریش ھەیە لە مانگی نیسان سعودیە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە لێپرسراوانی ئۆپیک، بۆ دارشتنی سیاسەتی ھەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان کۆببنەوە.