نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بە بەرزی ماوەتەوە

25/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بە بەرزی ماوەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەروو ١١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی نەوت تەکساسیش بە ١١٢ دۆلارە، جگە لە لێدوانەکانی سەرکردەکانی ئەمریکا و ڕووسیا و ئەوروپا لە بارەی قەیرانی ئۆکراین ھاوکات، کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی ئەمریکا و ئامادەنەبوونی ئۆپیک بە تایبت سعودیە بە زیادکردنی ئاستی ھەناردەی نەوت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بازاڕی نەوت و وزەی نا جێگیرکردووە.