لە برۆکسل لوتکەی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و گروپی حەوت بەڕێوەدەچێت

24/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ لە برۆکسل کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین و ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و وڵاتانی خۆرئاوا بەڕێوەدەچێت

یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ناتۆدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بەھێزکردنی لایەنی بەرگری بۆ ئێستا و داھاتوو، جەختیشی کردەوە لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا.

وتیشی، پێویستە لەسەر ناتۆ رێگەنەدات بە ھیچ ھێرشێک بۆ سەر  سەروەری وڵاتان و بەردەوامیش دەبن لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە ئۆکراین.

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناتۆ گەیشتۆتە برۆکسل و کۆشکی سپی سەبارەت بە سەردانەکە رایگەیاند، بایدن سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت کە کەسایەتییە سیاسی و ئابورییەکان دەگرێتەوە، جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراین.