ڕووسیا چەکێکی سەیر لە ئۆکراین بەکار دەھێنێت

22/03/2022
ئیسکەندەر-ئێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە گوێرەی بەرپرسێکی ئەمریکی مووشەکی بالستی جۆری (ئیسکەندەر-ئێم)ی ڕووسی تاکتیکێکی سەیر بەکار دەھێنن کە پێشتر نەناسراوە.

ھەواڵگری ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردوە ئەو مووشەکانەی ڕووسیا ئاراستەی ئۆکراینی دەکات سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە ھەڵەدا دەبەن. ھەر یەکێک لەم موشەکە ساختانە چەند پرۆگرامێک لە خۆ دەگرن بۆ تێکدان و وەستاندنی ئەو ڕادارانەی کە دەیانەوێت موشەکی ئیسکەندەر بدۆزنەوە و سەرچاوەیەکی گەرمییان تێدایە کە سیستەمی بەرگری ئۆکراین بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن. پاش گەیشتن و سەرقاڵکردنی سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە موشەکە ساختەکانەوە، موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان.

بە گوێرەی ھەواڵگری ئەمریکا ئەم موشەکە ساختانە نزیکەی نیو مەتر درێژن و کلکێکی پرتەقاڵیان ھەیە. ئەم موشەکانە لەگەڵ موشەکی ئیسکەندەر-ئێمدا بەردەبنەوە و سیستەمی بەرگری ئۆکراین سەقاڵ دەکەن و بەم شێوەیەش موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان. 

ھەرچەندە ڕووسیا ئەم جۆرە چەکە نوێیانە لە ئۆکراین بەکار دەھێنێت و ‌ھێزێکی زەبەلاحی ئاسمانی لە بەرامبەر ھێزە ئاسمانیە بچوکەی ئۆکرانیادا ھەیە بەڵام تا ئێستا سوپای ڕووسیا نەیتوانیوە ئاسمانی ئۆکراین کۆنترۆڵ بکات. بەمەش ڕوسیا نەیتوانیوە ھیچ ناوچەیەکیتری ئۆکراین داگیر بکات و بەرەو پێشەوە بچێت.