ھاوڵاتییەکی ئەمریکی لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا خوێندنی زانکۆ تەواو دەکات

30/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوڵاتییەکی ئەمریکی کە بەھۆی جەنگی جیھانی یەکەمەوە نەیتوانیبوو زانکۆ تەواو بکات، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا گەڕایەوە زانکۆ و لە کۆلێژی لینکۆڵن بە سەرکەوتوویی خوێندنی تەواوی کرد.

ئەو کاتەی جەنگی جیھانی یەکەم سەریھەڵدا بیڵ گۆسیت ناچار بووە بچێتە ریزی سوپا و واز لە خوێندنی زانکۆ بھێنێت، دوای کۆتاییھاتنی جەنگیش بووە بە سەرپەرشتیاری کاروباری بازرگانی خێزانەکەی و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ، بەڵام گۆسیت دواجار گەڕایەوە و لە رۆژانی رابردوودا و لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی زانکۆ تەواو بکات.

لەگەڵ ئەوەی گۆسیت ساڵی ٢٠٢٠ خوێندنی زانکۆی تەواو کرد، بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاھەنگی دەرچوونەکەی بۆ ئەمساڵ دواکەوت.

ئەوەی زیاتر گۆسیتی دڵخۆش کرد و توشی سەرسوڕمانی کرد ئەوە بوو کۆلێژی لینکۆڵن دکتۆرای فەخری پێبەخشی.