لە سۆران ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە

19/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سنوری ئیدارەی سۆران ئامادەکاری بۆ نەورۆز کراوە، چاوەروان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران سەردانی سنورەکە بکەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە سەروبەندی ھاتنی جەژنی نەورۆز شەپۆلێکی بەفر بارین چەند ناوچەیەکی سنورەکەی گرتوەتەوە ئەوەش بۆتە جێگای سەرنجی گەشتیاران، سنوری ئیدارەی سۆران زیاتر لە ٧٠٪ ناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگای ھەولێر پێک دەھێنێت، لە جەژن و بۆنەکانیشدا زۆرترین گەشتیار لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکانی سنورەکە دەبیندرێن، تەنھا لە سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سنوری ئیدارەی سۆرانیان کردووە .