گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار دەکات

19/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ئامادەکاری تەواویان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کردووە، گەشبینیشن لە نەورۆزی ئەمساڵدا، ھەرێمی کوردستان ریکۆردێکی نوێ لە ھاتنی گەشتیار تۆمار بکات، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٢٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.