یەکێتی ئەوروپا تەرخانکردنی پارە بلۆککراوەکانی روسیا بۆ ئۆکراین تاوتوێ دەکات

19/03/2022
یەکێتی ئەوروپا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یەکێتی ئەوروپا تەرخانکردنی پارە بلۆککراوەکانی سەرمایەدار و سیاسییەکانی روسیا بۆ ئۆکراین تاوتوێ دەکات.

ئاژانسی بلۆمبێرگ لە چەند سەرچاوەیەکی یەکێتی ئەوروپاوە بڵاویکردووەتەوە، کەسایەتییە سیاسییەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بابەتێکن بۆ زیاتر ھاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەویش تەرخانکردنی پارەی ئەو سەرمایەدار و سیاسییانەی روسیایە کە لە بانکەکانی ئەوروپا بلۆککراون.

راشیگەیاندووە، ئەو بابەتە لەسەرەتای تاوتوێکردنیدایە و تائێستا نەبووەتە بڕیاری رەسمی، بەڵام پێدەچێت لە چەند رۆژی داھاتوو گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت.