لە ئاکرێ زیاتر لە ١٠٠٠ مەشخەڵی ئاگر بۆ رۆژی نەورۆز ئامادەکراوە
کوردسات نیوز
ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی ریوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئاکرێ تەواوکراوە لەلایەن چەند گروپێکیشەوە زیاتر لە ھەزار مەشخەڵی ئاگر بۆ جەژنی نەورۆز، لەگەڵ نمایشکردنی درێَژترین ئاڵای کوردستان و یارییە ئاگرینەکان لە چیای ئاکرێ ئامادەکراون، پێشبینیش دەکرێت دەیان ھەزار گەشتیار لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبن.
|