سی و شەش سال بەسەر داستانێکی قارەمانانەی پێشمەرگە لەشاری ھەولێر تێدەپەڕێت

19/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕۆژی ١٩-٣-١٩٨٦ سێ پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (شەھید سەردار سەعید سۆفی- لیوا ئەیوب یوسف- ھەڤاڵ بەختیار کاوانی)، بەفەرمانی ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی، کە ئەوکات لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی ھەولێربوو، لە چالاکیەکی قارەمانانەدا توانیان تەقە لە پارێزگاری ئەوکاتی شاری ھەولێر بکەن کە ناوی (ئیبراھیم زەنگەنە) بوو.

دوای ئەو چالاکیەش ئەو سێ پێشمەرگە بەسەلامەت گەرانەوە ناو ھێزەکانی پێشمەرگە .

ئەنجامدانی چالاکییەکەش لەو کات و زروفەدا کە ڕژێمی بەعس لەو پەڕی بەھێزیدابوو دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.