بە بڕیاری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رێگەی گوندی قەیتول لە گەرمیان نۆژەن دەکرێتەوە

19/03/2022
گوندی قەیتول
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەسەر راسپاردە و بڕیاری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رێگەی گوندی قەیتول لە ناحیەی قادر کەرەم نۆژەن دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ھیچ ھەنگاوێکی بۆ چاکردنەوەی رێگەی گوندەکە نەناوە، لەسەر راسپاردە و بڕیاری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی  بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی گوندی قەیتول تەرخانکرا ١٥١ ئەنفالکراوی ھەیە، دانیشتوانی گوندەکەش ستایشی ئەو ھاوکارییەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەکەن.