لە سێ رۆژی رابردوودا ٢٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سلێمانی

19/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە پارێزگای سلێمانی بکات.

عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەندێک دەنگۆ لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی شوێنە گەشتیارییەکان بڵاوکراونەتەوە کە دوورن لەراستییەوە و تیمەکانیشیان بەردەوامن لە بەدواداچوون، وتیشی، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٢٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاریش دەکەن.