دڵبەند مستەفا: رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەگەڵ تەکنۆلۆژیای سەردەم خۆی دەگونجێنێت

19/03/2022
دڵبەند مستەفا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

٤٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

"دڵبەند مستەفا" بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ٤٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئێزگەکە تێدەپەڕێت، بڕیاریشە ئەمساڵ و ساڵانی داھاتووش رادیۆ لەگەڵ تەکنۆلۆژیای سەردەم خۆی بگونجێنێت، وتیشی، تائێستا رادیۆ متمانە و  رۆڵی خۆی لە دەست نەداوە و گوێگرێکی زۆری ھەیە.