سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە

19/03/2022
بەشار ئەسەد
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ ئیمارات کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە.

رۆژی ھەینی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە سەرۆکی سوریا دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١١، سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات.

وەک کاردانەوەیەکیش بۆ ئەو سەردانە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، شەرعیەتدان بە بەشار ئەسەد کە بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنبوونی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەس و ئاوارەبوونی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی لە ئەستۆیە، مایەی نیگەرانییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و سوریا ئیدانە دەکەن.