کۆریای باکور ھاووڵاتییەک لەسەر فڕۆشتنی میمۆری لەبەردەم ٥٠٠ کەس لەسێدارەدەدات

30/05/2021
سەرۆکی کۆریای باکور
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی کۆریای باکور ھاووڵاتییەک لەسەر فرۆشتنی فلاش میمۆری لەبەردەم سەدان کەس و خێزانەکەی لەسێدارە دەدات.

پێگەی "دەیلی ئین کەی" رایگەیاند،"کیم جۆن ئون" سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی دەرکردووە بۆ لەسێدارەدانی پیاوێک، تەنھا لەبەر فرۆشتنی فیلم و سی دی میوزیکی کۆریای باشور بەشێوەیەکی نایاسایی.
ئەو سەرچاوەیە کە تایبەتە بە کاروباری کۆریای باکور وتیشی، ئەو پیاوە ئەندازیار بووە و لەبەردەم خێزانەکەی و نزیکەی ٥٠٠ کەسی تر گولەباران کراوە، بەر لەوەش دانیناوە بە فرۆشتنی سی دی و فلاش میمۆری لە بەرامبەر ٥ بۆ ١٢ دۆلاری ئەمریکی.
پێگەی "دەیلی ئین کەی" رایگەیاند، پێشتر ھەر کەسێک ئەو تاوانەی بکردایە رەوانەی سەربازگەکان دەکرا و کاری پێدەکرا، بەڵام لە دوای گۆڕانی یاساکانەوە ھەر کەسێک ئەو کارە بکات لەسێدارەدەدرێت.