روسیا لە دەریای رەشەوە شاری لڤیڤی کردە ئامانج

18/03/2022
لڤیڤ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای رووسیا ھێرشێکی توندی کردە سەر شاری لڤیڤی ئۆکراین و بە ھۆیەوە زیانێکی گەورەی لە دامەزراوەیەکی سەربازی ئەو وڵاتەدا.

سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ ئاشکرایکرد، چەند موشەکێک بنکەی چاککردنەوەی فرۆکەکانیان لە شارەکەدا خاپوور کردوە، ئاماژەی کردوە بەوەی کە روسیا لە رێگەی ژێر دەریاییەکانییەوە لە دەریای رەشەوە شەش موشەکی کروزی ئاراستەی شارەکە کردوە و دەوروبەری فرۆکەخانەی لڤیڤی کردووەتە ئامانج، بەڵام زیان بە فرۆکەخانەکە نەگەیشتوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ھەر بەو ھۆیەوە بنکەی چاککردنەوەی فرۆکە لە شارەکە خاپور کراوە، لە لایەکەوە رووسیا ناوچەی دژەفڕینی لە ھەرێمی دونباس سەپاند.

لە کاردانەوەیەکیشدا وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە دونباس بە واتای چوونە ناوەوەیانە بۆ رووبەربوونەوە لەگەڵ رووسیا .