سەرۆکی ئۆکراین: روسیا پێشبینی توانای بەرگریی ئێمەی نەکردبوو

18/03/2022
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، سوپای روسیا پێشبینی توانای سەربازیی وڵاتەکەی نەکردووە و چاوەڕێی ئەم بەرگرییەی سوپای ئۆکراینی نەکردووە.

وتیشی، لە پێناو پاراستنی سوپاکەیان ئەو ھاوکارییە سەربازییانە ئاشکرا ناکەن کە ئەمریکا پێی بەخشیون. 

 سەرۆکی ئۆکراین باسی لەوەش کرد،  روسیا کۆمەڵێک چەکداری بەکرێگیراوی دیکەی ئامادە کردوە بەڵام ئەو چەکدارانە دادی سوپای روسیا نادەن.