کورتھێنانی بودجەی فەڕەنسا بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەگاتە ٢٢٠ ملیار یۆرۆ

30/05/2021
کورتھێنان لە بودجەی فەڕەنسا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئۆلیفییە دۆسۆبۆت وەزیری ژمێریاری گشتی فەڕەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کورتھێنان لە بودجەی فەڕەنسا دەگاتە ٢٢٠ ملیار یۆرۆ لە ٢٠٢١ دا.

لە پێشتردا پێشبینی دەکرا کورتھێنان بگاتە ١٧٣ ملیار یۆرۆ لە یاسایی سەرەتایی خەمڵاندنی ڕەشنوسی بودجە دا ،ئەو جیاوازیەش کە بڕی ٤٧ ملیار یۆرۆیە بە ھۆی پاڵپشتی زیاتری حکومەتی فەڕەنساوەیە بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان و دەرچوون لەو دۆخەی کۆرۆنا خوڵقاندویەتی .
لە ٢٠٢١ دا کۆی بەرھەمی ناوخۆی فەڕەنسا بە ھۆی کۆرۆناوە بەڕێژەی ٠.١ % دابەزیووە .