ئایاتا پێشبینی ئاسایبوونەی گەشتی ئاسمانی دەکات لە ٢٠٢٣ دا

30/05/2021
ئایاتا گەشتی ئاسمانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئایاتا گەشتی ئاسمانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا بە ڕێژەی ٥٢% کەمتر دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئایاتا - یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی سەبارەت بە گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشبینی دەکرێت بەھۆی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەڵنەگرتنی کەرەنتینەو ڕێکارەکانی خۆپارێزی وە لە جیھاندا ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکان و گەشتیاران بەڕێژەی ٥٢% کەمتر دەبێت بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ و پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا  .
بۆ ساڵی ئایندەش بەھۆی وەرگرتنی زیاتری ڤاکسینی کۆرۆناوە لەلایان دانیشتوانی جیھانەوە پێشبینی دەکات گەشتەکان لە ڕێگای ئاسمانیەوە بە ڕێژەی ٨٨% زیاد بکات .