سەرۆکی ئۆکراین: چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژمان نییە

11/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لێدوانەکانی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی رەتکردەوە کە باسیان لەوە کردوە ئۆکراین بە ھاوکاری ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی و داوە و وتی، بە ھیچ جۆرێک پەرەیان بە چەکی کیمیایی و ھیچ جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ نەداوە و ھەموو جیھانیش ئەو راستییە دەزانن.