فێستیڤاڵێکی ھونەری لە گەرمیان بەڕێوەچوو

09/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە گەرمیان فێستیڤاڵێکی ھونەری بە بۆنەی جەژنەکانی ڕاپەڕین و بەھار و ڕۆژی جیھانیی ژنانەوە ئەنجام درا.

ئازاد حسێن بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان ڕایگەیاند بە پێی پلانی ساڵانەیان فێستیڤاڵەکەیان ڕێکخستووە و ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە. کە لە ھەردوو قەزای کەلار و کفری چالاکییەکان بەڕێوەچوون.

بەشی زۆری چالاکی و بڕگەکانی فێستیڤاڵە ھونەرییەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیان بە بەشداری کچان و ژنانی ناوچەکە بەڕێوەچوون.