روسیا: ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییمان کردووە

06/03/2022
روسیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییان کردووە و چەندین فڕۆکەی جەنگی و ھەلیکۆپتەریان خستۆتە خوارەوە.

"ئیگۆر کۆناشینکۆڤ" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨ فڕۆکە و دوو ھەلیکۆپتەری ئۆکراین خراونەتە خوارەوە، ھەروەھا بنکەیەکی سەربازی لە رێگەی نێوان شاری "کیێڤ" و "لڤیڤ" لەکارکەوتووە بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی روسیا ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییان کردووە.