یەکێتی ئەوروپا: تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئۆکراینی ڕوویان لە وڵاتانی یەکێتیەکە کردووە

03/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ئێلڤا جۆھانسن" کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆی یەکێتیەکە ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئۆکراینی ڕوویان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە و پێویستیشیان بە ھاوکاری دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ پێشوازیکردن لە ملیۆنان پەنابەری تری ئەو وڵاتە.