ھێرشی ڕوسیا بەردەوامە و ئۆکراینیش دەڵێت بەرگری دەکەن

28/02/2022
ئۆکراین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەر یەک ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین درێژەی ھەبوو ، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، خۆیان بەدەستەوە نادەن و بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن.

دیمیتری ئیڤانۆڤیچ وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە دژی ھێرشەکانی ڕوسیا و ڤلادیمێر پوتن  نایەوێت وڵاتەکەی سەربەخۆ بێت.

لە لایەکی ترەوە ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ڤلادیمێر پوتن بەتەلەفۆن قسەیانکرد، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی ئیلیزێ، ماکرۆن داوای لە پوتن کردووە دڵنیایی بدات لە ھێرش نەکردنە سەر ھاوڵاتی مەدەنی و ڕێگا و بانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان و پاراستنی ئاسایشی ڕێگای نێوان شارەکان.

کۆشکی ئلیزێ  ڕایگەیاندووە، پوتن ئامادەیی نیشانداوە بۆ پابەند بوون بەو داخوازیانە پوتن بە ھاوتا فەڕەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی کرایەوە بۆ وتوێژ لەگەڵ ئۆکراین.

ھەروەھا پوتن بە ماکرۆنی وتووە، پێویستە لە چوارچێوەی ھەر چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئۆکراین داننان بە نیمچە دوورگەی کریما وەک بەشێک لە خاکی روسیا لەخۆ بگرێت و ئۆکراین ببێتە وڵاتێکی بێلایەن.

لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراین دەستی پێکردووە، ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا بوون.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکانی ئۆکراین تەرخان دەکەین.

جەختیشیکردەوە، ڕێگە نادەن بە ڕودانی بیرۆکەی ململانێی ئەتۆمی لە جیھاندا سەربگرێت.

سەبارەت بە ھەڵوێستی ڕوسیاش لە بەرامبەر ئەوروپا و ئەمریکا، مۆسکۆ بڕیاریدا بە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتی ئاسمانی ٢٧ دەوڵەتدا، کە لە ناویاندا ئەڵمانیا و فەڕەنسا ھەیە.