لە ژێر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیادا منداڵێک لەدایکبوو

26/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژی شەممە لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەیەکی شاری کیێڤی پایتەخت لە ژێر بۆردوومانی چڕی سوپای ڕووسیا، منداڵێکی کوڕ لەدایکبوو سەرباری ئەوەی بینای نەخۆشخانەکەش کەوتە بەر ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکان.

پزیشکی تایبەتی منداڵبوونەکەش ڕایگەیاند، لە بار و دۆخێکی دوور لە مرۆڤایەتی و نە گونجاو بۆ ژیان منداڵێکی نوێ چاوی بە دونیا ھەڵھێنا بۆیە لێرەوە داوا لە دایکانی ڕووسیا و بێلاروس دەکەین ناڕەزایی لە دژی داگیرکاری ڕووسیا دەرببڕن.