كۆمپانیای نایكی نوێترین پیڵاوی وەرزشی خۆی ئاشكرا كرد

25/04/2021
كۆمپانیای نایكی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

كۆمپانیای نایكی كە براندێكی بەناوبانگی جیهانییە نوێترین پیڵاوی وەرزشی خۆی ئاشكرا كرد.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی" سی ئێن ئێن " ی ئەمریکی ، پێڵاوێكە بۆ لە پێكردنی هیچ پێویست بە بەكارهێنانی دەستەكان ناكات ، پێڵاوەكە ناوی " گۆو فلای ئیزە " كە بەشێكە لە پرۆگرامی " فلای ئیز"ی نایك ، پێڵاوەكە سیستمێكی تایبەتی تێدایە كە زۆر بە ئاسانی لە پێ دەكرێت بێ ئەوەی هیچ پێویست بەبەكار هێنانی دەستەكان بكات لەبەر ئەوەی قەیتانی نییە هەر كە قاچی تێدەكەیت بە ئاسانی دەتوانی لە پێی بكەیت بێ ئەوەی پێویست كات دەستت بەكار بهێنی ، دیزاین كردنی ئەو پێڵاوە وەرزشییە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە كێشەیەك لە دەستەكانیان یان دەستێكیاندا هەیە و لە كاتی لە پێكردنی پێڵاوی وەرزشی توشی ئاستەنگ دەبن ، سەرباری ئەوەش پاك و خاوێنە لەبەر ئەوەی بۆ لەپێكردنی پێڵاوەكان ناچار نابیت دەست لە پێڵاوەكانت بدەیت .