(ھادی عامری) سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بھێنن.
(ھادی عامری) سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوە و گەندەڵی، شکۆ بۆ عێراق بگەڕێننەوە، ( عامری) داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کرد، بە لێکتێگەیشتن ناکۆکییەکانی نێوانیان تێبپەڕێنن.
بەھۆی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ناکۆکی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و ڕەوتی سەدر دروستبووە، موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی، کە ئەوە بە لای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەوە قبوڵکراو نییە.