ژمارەی کێلگە پەلەوەرییەکان لە کەرکوک کەمبوونەتەوە

2022-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کەرکوک کەمبوونەتەوە و بەھۆی گرانی نرخی ئاڵف و جوجک و زۆربوونی و نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان لە کۆی ٤٠٠ کێڵگەی پەلەوەری، تەنھا ١٠٠ کێڵگە ماون کە مریشکی گۆشت بەرھەم دەھێنن. ئەوەش وایکردووە، کەرکوک لە پارێزگایەکی بەرھەمھێنی پەلەوەرەوە ببێتە پارێزگایەکی بەکاربەر.