لە پارێزگای دھۆک بە ئامادەبوونی پزیشکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی تووشبوون بە شێرپەنجە بەڕێوەچوو، بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ھەزار کەس لە دھۆک توشی شێرپەنجە بوون.
د. یاد نەقشەبەندی بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ھیوا ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ڕۆژانە ١٠ کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.