کەرتی وەبەرھێنان لە گەرمیان گەشەی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا بە بەھای ملیارێک دۆلار ٤٠ پڕۆژە جێبەجێکراون، ھاوکات لە ڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە نزیکەی ٥ ھەزار ھەلی کاریش ڕەخسێنراوە.
بە پێی ئامارەکان بە بەھای ٣ ملیار دۆلار داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ١٥٠ پڕۆژەی نوێ پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی گەرمیان کراوە.