فەرەنسا پشتیوانی بۆ قوربانیانی چەکی کیمیاویی دووپاتکردەوە

2022-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئێریک شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و "ئۆلیڤییە دێکۆتینی"کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەڵەبجەیانکرد و لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدانی ھەڵەنجە کۆبۆوە.

باڵێۆزی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پشتگیری حکومەتی فەرەنسای بۆ کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە و دابینکردنی پێداوستییەکانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی راگەیاند.
وتیشی، حکومەتی فەرەنسا بەدابینکردنی ئامێر و دەرمان و تیمی راھێنانی سروشتی بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن بە قوربانیانی چەکی کیمیاویی