دادگای فیدراڵی وەڵامی نوسراوێکی سەرۆک کۆمار دەداتەوە

2022-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای فیدراڵی وەڵامی نوسراوێکی سەرۆک کۆمار دەداتەوەو دەڵێت، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە دەنگی زۆرینەی دوو سەر سێی پەرلەمانتاران دەبێت و دەبێت لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران ئامادەبن.

لە وەڵامی نوسراوێکی سەرۆک کۆمار کە داوای روونکردنەوەی ماددەی ٧٠ بڕگەی یەکی دەستور و زۆرینەی پێویست بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و مەرجی ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتار، دادگای فیدراڵی کۆبۆوە و رایگەیاند، بە پێی ماددەی ٧٠ بڕگەی یەکەم، بەدەنگی زۆینەی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران، سەرۆک کۆمار لەنێو کاندیدەکان ھەڵدەبژێردرێت، لەبەر ئەوە بۆ تەواوبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی کۆی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.