وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆلاین.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە، رایگەیاندووە، بەمەبەستی پاڵپشتی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیاریانداوە بە خەرجکردنی بڕی ٤٠ ھەزار دینار مانگانە بۆ خوێندکارانی ناو شار و بڕی ٦٠ ھەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار.
ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگاکان دەبێت و دەرماڵەی مانگی ١ی ئەمساڵیش خەرج دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.