ھێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد

2022-01-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ھێرشەکەی بەرەبانی ئەمڕۆ، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، جارێکی تر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە موشەکی کاتۆیۆشا ھێرشی کرایەوە سەر.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بە شەش موشەکی کاتیۆشا ھێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ھێزەکانی ئەمریکا لە ناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.


بە گوێرەی ھەواڵ ھێرشەکە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی کردوەتە ئامانج و زیانی بە فڕۆکەیەکی مەدەنی گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە یاخود نا.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە ناو فڕۆکەخانەی بەغدا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کرایە سەر، بەڵام بەر لەوەی بگاتە ئامانجەیەکەی لە لایەن سیستمی دژە ئاسمانی ئەمریکاوە خرایە خوارەوە.