قەیس خەز عەلی: بەخێر بێیت موقتەدا سەدر بۆ بەغداد

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ئەسائیبی ئەھلی حەق دەڵێت، ھیوادارین سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ لای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ببێتە سەرەتای چارەسەری کێشەکان.

قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا پێشوازی لە سەردانی موقتەدا سەدر کردووە بۆ بەغداد ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستی درێژە بۆ ھەر کارێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت، ھیواشی خواستووە سەردانی سەدر بۆ لای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان سەرەتای پڕۆژەیەک بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و یەکخستنەوەی نێو ماڵی شیعە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە پاش کەمێکی "موقتەدا سەدر  سەردانی ماڵی ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بکات  لە بەغداد و  لە کۆبوونەوەکەدا قەیس خەزعلی بەشداری دەکات.