٣١٢ رووداو لە سنوری ھەڵەبجە تۆمارکراوە

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ساڵی رابردوو ٣١٢ روودا و لە سنوری ھەڵەبجە تۆمارکراوە.

رائید زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە روداوەکانی ساڵی رابردووی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣١٢ رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە، کە ١٧٢ یان روداوی ئاگرکەوتنەوە بون لە شاخ و دەشتەکان و ١١ روداوی ئاگرکەوتنەوەش لە بینا و دووکانەکان تۆمارکراوە، لە شوێنە گشتییەکانیش ٣٤ رووداو تۆمارکراوە. 


وتیشی، بەراوورد بە ساڵی ٢٠٢٠،، ٢٠٤ رووداو کەمتر تۆمار کراوە.