شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی زانیاری لەبارەی کەشوهەوای سلێمانییەوە ئاشکرا دەکات.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستانیشی گرتوەتەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت لە ناوچە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبونەوە دەکەن.


راشیگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی ٣ ملیمەتر باران باریەوە، کۆی گشتی بارانبارینیش تائێستا لە سلێمانی گەیشتوەتە ٢٥٤.٦ ملیمەتر .