تەندروستی دەربەندیخان لەبارەی گیان لەدەستدانی ھاوڵاتییەک روونکردنەوە دەدات

2022-01-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاوڵاتیەک لە دەربەندیخان گیانی لەدەستدا، بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخانیش دەڵێت، بەھۆی سەرماوە نەبووە و جەڵدە لێی داوە.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ھاوڵاتیەک لە دەربەندیخان بەھۆی سەرماوە رەقبوەتەوە و گیانی لەدەستداوە،"د.سازان ئیبراھیم"بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو لە پشتی تونێلی دەربەندیخان کەوتووە و قاچی شکاوە، دواتر خۆی گەیاندوەتە مزگەوتێک لەو ناوچەیە و بە جەڵدە گیانی لەدەستداوە.