رێژەی بەفر بارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێن

2022-01-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا زۆرترین رێژەی بەفربارین لە دەروازەی کێلێ بووە لە سنوری پشدەر کە ٩٠ سانتیمەتر بووەو لە ھەڵشۆ ٦٠ سانتیمەتر و لە حاجی ئۆمەرانیش ٤٠ سانتیمەتر بەفر باریووە.

بەشی پێشبینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ماوەی شەپۆلی دووەمی بەفربارین بە ئاستی جیاجیا تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، زۆرترین بڕی بەفر لە دەروازەی کێلێ بووە کە ٩٠ سانتیمەترە، لە ھەڵشۆ ٦٠ سانتیمەتر و لە سیدەکان ٥٠ و لە ناحیەی ھێرۆ ٤٠ و لە پیرمام ٤٢ و لە حاجی ئۆمەران و یاخسەمەر و دینارتە ٤٠ سانتیمەتر بەفرباریووە، ھەروەھا لە ناوچەکانی تری ھەرێم بەرێژەی جیاجیا بەفر باریووە و شەپۆلەکەش تا درەنگانی ئەمشە و بەردەوام دەبێت. 


ھاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندوە، رۆژی ھەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروستبوونی شەختە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر.