لاڤرۆڤ: پێویستە کوردانی رۆژئاڤا سوود لە ئەزموونی ھەرێم وەربگرن

2022-01-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیا راگەیاند، پەیوەندی مۆسکو لەگەڵ کوردانی رۆژئاڤا بە ئامانجی ڕازیکردنیانە بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی جددی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامی کاری دیبلوماسی وڵاتەکەی، لاڤرۆڤ وتی، پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری (مەسەدە) ھەوڵدانە بۆ گرنگی دەسپێکردنەوەی دیالۆگێکی جددی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و رەوشی کوردان لەناو دەوڵەتی سوریادا.
ئاماژە بەوەشکرد، روسیا پشتیوانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سوریا و عیراق دەکات، ھانی کوردانی روژئاڤای کوردستانیش دەدات سوود لە ئەزموونی حکومڕانی ھەرێمی کوردستان وەرگرن.
وتیشی، لە ئێستادا پرسی کورد یەکێکە لە بەربەستەکان لە بەردەم راگەیاندنی گفتۆگوی گشتگیر بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.