زیاتر لە ٨٠٠٠ کارتی پلاستیکی ڤاکسین لە سلێمانی بۆ ھاووڵاتیان دروستکراوە

2022-01-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تا ئێستا زیاتر لە هەشت ھەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین لە سلێمانی بۆ ھاووڵاتیان دروستکراوە.


"سامان لەتیف" بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین تەنھا لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە توانراوە  ٨ ھەزار و ٥٠٠ کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیان دروست بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی، دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت، دەبێت لەو سەنتەرانەش داواکاری پێشکەش بکەن کە پێشتر ڤاکسینیان لێوەرگرتووە.
جەختیشیکردۆتەوە، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین، دەبێت ھاووڵاتیان کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و کۆپی پاسپۆرتیان بەرەنگاوڕەنگ پێبێت، بۆ ھەر کارتێکیش بڕی ٥ ھەزار دینار وەردەگیرێت.