ئاستی ئاوی دوکان ٢٢ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

2022-01-15
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکان ھەبووە.

ئەندازیار کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ماوەی ٣ رۆژی رابردوودا ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ٢٢ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
وتیشی، پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا ئەگەر بارانبارین بەو شێوەیەی چەند رۆژی رابردوو بەردەوام بێت، ئاستی ئاوی دوکان زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ئێستادا نزیکەی مەترێک ئاستی ئاوی دەربەندیخان بەرزبووەتەوە.