عامری ئیدانە ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بارەگای حزبە سونەکان دەکات

2022-01-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بە تووندی ئیدانەی ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بارەگای حزبە سونەکان دەکات لە بەغداد و دەڵێت، ئەنجامدانی ئەو کارانە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

ھادی عامری لە ڕاگەیەنراوێکدا داواش لە ھێزە ئەمنییەکان دەکات بە ئەرکی خۆیان ھەستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری لە سەروماڵی ھاووڵاتیان بکەن.