ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی ھەڵبژاردنی رەتکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ھەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاودا نەکراوە، ھاوکات پێشبینی ئەوەیان نەکردووە، بەو شێوە بەرفراوانە ساختەکاری بکرێت.
ھەروەھا عەدنان فێحان سەرکردەی عەسائب ئەھلی حەق لە رێگەی داتاشۆوە سەرجەم ئەو بەڵگانەی خستەڕوو کە دەستیان کەوتوە و پێیان وایە لەو رێگەیەوە ساختەکاری ئەنجامدراوە.