پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێدەکات

2021-12-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و وەزیری تەندرستیش دەڵێت، بۆ ئەم زستانە خۆتان بۆ شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئامادە بکەن.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆل و ھەڵکشانی سێیەمی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار کەمترین ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. 


راشیگەیاند، کەسانی تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت و پێدانی ژەمی سێیەمیش دەستیپێکردووە. 


وەزیری تەندروستی ھۆشیداریداو رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و کەسوکاریان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی پێشبینیکراوی ئەم زستانە و پاراستنیان لە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.